Ahmet Dursun, Muhammed Kılıç
03 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2026
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە سوپای ئەمریکا لە خاکی کوێت و بەحرێنەو، ھێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکی نەوتھەڵگری ئێران لە دوورگەی ھورمز و تاوەری پەیوەندییەکان لە دوورگەی قشم.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا سەرکۆنەی ئەو ھێرشانەی کردووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلایەن سوپای ئەمریکاوە کرانە سەر نەوتھەڵگری ئێران لە دوورگەی ھورمز و تاوەری پەیوەندییەکان لە دوورگەی قشم.
ڕاشیگەیاندووە، ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە، پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی کاتییە لەگەڵ ئەمریکا.
ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەش کردووە کە سوپای ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشانەی، خاکی کوێت و بەحرێنی بەکارھێناوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەوەشخراوەتەڕوو کە کوێت و بەحرێن بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاندووە: "ھەر وڵاتێک ڕێگا بدات خاک و ئاسمانەکەی بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران بەکار بھێنرێت، ئەوا یاسای نێودەوڵەتی و بنەماکانی دراوسێیەتی باشی پێشێلکردووە".