Ali Kemal Akan, Muhammed Kılıç
03 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2026
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵمووش ڕایگەیاند کە نەتەوە یەکگرتووەکان بێ توانایە لە چارەسەر کردنی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان، ھەروەھا سیستەمی جیھانی ناتوانێت بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت.
نوعمان کورتوڵمووش لە میانی بەشداریکردن لە کۆنگرەیەک کە بە ناوی "تورکیا لە جیھانێکی گۆڕاو: ھاوبەش، ھاوسەنگ و کارای ستراتیژی" لە ھێلسنکی پایتەختی فینلاند بەڕێوەچوو ئاماژەی بەوەدا کە جیھان بە قۆناغێکی مێژوویدا تێدەپەڕێت، چونکە ڕووبەڕووی داڕمانی ھاوسەنگی کۆن و سەرھەڵدانی چەندین قەیرانی وەک جەنگ، کۆچکردن، برسێتی، گۆڕانی ئاو و ھەوا بووەتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا باسی لەوەش کرد کە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، ھەروەھا ئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بێتوانایی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی لە ڕاگرتنی دەستدرێژی و پاراستنی ھاووڵاتیانی مەدەنی نیشان دا.
نوعمان کورتوڵمووش گوتیشی: "نەتەوە یەکگرتووەکان بێ توانایە لە چارەسەر کردنی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان، ھەروەھا سیستەمی جیھانی ناتوانێت بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت".
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵمووش باسی لە دۆسیەی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا کرد و جەختی لەوەکردەوە کە ھێشتا تورکیا بە ئەندامبوونی لە یەکێتی ئەورووپا وەک ئامانجێکی ستراتیژی دەبینێت، سەرەڕای ئەوەی ئەورووپا دەیان ساڵە ھەڵوێستی جیاکارانەی بەرامبەر بە تورکیا ھەیە.