Hussien Elkabany
03 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2026
ھێزی بەرگریی بەحرێن تێکشکاندنی سێ مووشەک و ژمارەیەک دڕۆنی ئێرانی، ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن ھێزی بەرگریی بەحرێنەوە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەدراوە کە ئێران بە ئاراستەکردنی سێ مووشەک و ژمارەیەک دڕۆن، ھێرشی کردووەتە سەر بەحرێن.
لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لەوەش کراوە کە مووشەک و دڕۆنەکانی ئێران، لەلایەن سیستەمی بەرگریی بەحرێنەوە تێکشکێندراون.
ھەروەھا ھێزی بەرگریی بەحرێن ڕاشیگەیاندووە کە ئێران بەردەوامە لە ئەنجامدانی کردە دوژمنکارانەی خۆی بۆ سەر بەحرەین.
ھێزی بەرگریی بەحرێن جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ھێزەکانیان لەو پەڕی ئامادە باشیدان بۆ بەرگرییکردن لە وڵاتەکەیان.