Mehmet Şah Yılmaz, Zahir Sofuoğlu
02 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2026
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ سینگاپور لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، لۆرانس وۆنگ کۆبووەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " NSosyal" ئاماژەی بەوەداوە کە ھاکان فیدان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ سینگاپور لەگەڵ لۆرانس وۆنگ کۆبووەتەوە.
وەزارەتەکە وردەکاری زیاتری لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، نەخستووەتەڕوو.