Hakan Çopur
01 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2026
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لەگەڵ ئیسرائیل و حزبوڵڵا قسەی کردووە و لەبارەی "هێرشنەکردنی هەردوو لا بۆ سەر یەکتر"، هەردوو لا "گەیشتوونەتە ڕێککەوتن".
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی خۆی لەگەڵ سەرۆکوزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو کردەوە.
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە لەگەڵ نتانیاهو گفتوگۆیەکی "زۆر باش"یان هەبووە و گوتیشی، بەرەو بەیروت ناچن و ئەو سەربازانەشی بەرەو بەیروت بوون، دەگەڕێنەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا کە بە ڕێگەی دیکەوە پەیوەندی بە حزبوڵڵاشەوە گرتووە و ڕایگەیاند، ئەوانیش ڕێککەوتوون کە هەموو پێکدادانەکان ڕادەگرن و ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەریان و ئەوانیش هێرش ناکەنە سەر ئیسرائیل.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ بە کەناڵی CNBCی ڕاگەیاندبوو کە بۆی گرنگ نییە کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەوەستن یان نا، گوتبووشی کە لەم بارەیەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو گفتوگۆ دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ میدیای ئێران ڕایگەیاند، بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، هەرچەشنە ئاڵوگۆڕێکی پەیام لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا لە نێوان ئێران و ئەمریکادا هەڵپەسێردرا.
لە ڕێگەی نێوەندگیرانەوە ئێران بە ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، هەرچەشنە ئاڵوگۆڕێکی پەیامیان ڕاگرتووە و بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان پێویستە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ڕابگیرێن و مەرجیشە لەو شوێنانەی کە ئیسرائیل لە لوبنان داگیری کردووە بکشێتەوە.
ئێران هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە گەرووی هورمز بە تەواوی داخراو دەبێت و هەروەها هەرچەشنە کاردانەوەیەکیش لە گەرووی بابولمەندەب لە ڕۆژەڤیاندا دەبێت.