Aynur Şeyma Asan, Zahir Sofuoğlu
02 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پێشبینی کرد ھەفتەی داھاتوو یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەبارەی دووبارە کردنەوەی ھورمز لەگەڵ ئێراندا، واژوو بکرێت.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی "ABC NEWS" ئاماژەی بەوەداوە کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران ڕووبەڕووی "ئاستەنگییەکی کەم بوونەوە"، بەڵام سەرکەتووانە ئەو ئاستەنگانەی چارەسەر کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد کە ئاستەنگەکان لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، سەرچاوەیان گرتووە و ڕاشیگەیاندووە کە دوای ئەوەی زنجیرەیەک پەیوەندیی ئەنجامدا، ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان ڕازی بوون لەوەی ھێرش نەکەنە سەر یەکتر.
ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پێشبینی کرد ھەفتەی داھاتوو یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەبارەی دووبارە کردنەوەی ھورمز لەگەڵ ئێراندا، واژوو بکرێت و گوتی: "گەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران باشترە لە سەرکەوتنی سەربازی".