Ethem Emre Özcan
05 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2026
سەرەڕای ئاگربەست، بەڵام سوپای ئیسرائیل ھەڕەشەی ھێرشەکردنە سەر سێ ناوچەی باشووری لوبنانی کرد و داوای لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە کرد کە ماڵوحاڵی خۆیان، بەجێبھێڵن.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەفیخای ئەدرعی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ھەڕەشەی ئەوەی کردووە کە سوپای ئیسرائیل ھەریەک لە ناوچەکانی ئارنای، ئەنکۆن و کفرفیلا لە باشووری لوبنان دەکاتە ئامانج.
ئەفیخای ئەدرعی داوای لە دانیشتوانی ناوچەکان کردووە کە لانی کەم یەک کیلۆمەتر لەو شوێنانە دوور بکەونەوە.
ئەو سێ ناوچەیەی باشووری لوبنان کە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەفیخای ئەدرعی ھەڕەشەی ھێرشکردن بۆ سەریان دەکات، دەکەونە دەرەوەی ئەو ناوچانەی باشووری لوبنان کە لە ژێر داگیرکاریی ئیسرائیلدان، یەکێکیشیان دەکەوێتە باکووری ڕووباری لیتانی.
دوای دەستپێکردنی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە ٢ی ئاداری ئەمساڵەوە، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە لوبنان ئاوارەبوون.