Hakan Çopur, Muhammed Kılıç
05 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی دیداری لەگەڵ ڕابەری باڵای ئێران، موجتەبا خامنەیی نیشاندا و ڕایگەیاند: "شەرەفمەند دەبم ئەگەری دیدارم لەگەڵ موجتەبا خامنەیی ھەبێت بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگ".
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی لەبارەی دۆسیەی سیاسیەتی دەرەوەی ئەمریکا و دۆسیەی ئێران قسەی بۆ ڕۆژنامەوانان کرد و ئاشکرای کرد کە لەگەڵ ئێران زۆر نزیکن، بۆ ئەوەی لەبارەی کۆتاییھێنان بە جەنگ بگەنە ڕێککەوتن.
سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، ئەگەر ڕێککەوتنەکە واژوو بکرێت، ئەوە ئێران ڕازی دەبێت لەوەی نەبێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و دەستبەجێش گەرووی ھورمز دەکرێتەوە.
ھەروەھا دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەنجامدانی دیداری لەگەڵ ڕابەری باڵای ئێران، موجتەبا خامنەیی، ڕایگەیاند: "شەرەفمەند دەبم ئەگەری دیدارم لەگەڵ موجتەبا خامنەیی ھەبێت بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگ".
گوتیشی: "دەمەوێت بزانم دەتوانین بگەینە رێککەوتن یان نا، ئەگەر رێککەوتن کرا، ئەوە ئەگەری ھەیە چاوم بە موجتەبا خامنەیی بکەوێت".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ باسی لە جیاوازیی نێوان ئۆپەراسیۆن لە ئێران و ڤێنیزوێلا کرد و گوتی: "دۆسیەی ئێران بەراورد بە ڤێنیزوێلا لە ڕووی سەربازییەوە زۆر گرژ و ئاڵۆزە".
گوتیشی: "ئێران وەک ڤێنیزوێلا نییە کە بۆ چەند خولەکێک بچیتە ژوورەوە و بێیتە دەرەوە، کارەکە لە ئێران جیاوازە".