Aynur Şeyma Asan, Muhammed Kılıç
04 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2026
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا گیانلەدەستدانی سەربازێکی لە ھەولێر، ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڕۆژی ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦، سەربازێکیان بە ناوی دیڤین ئەی سایبێل (٢٦ ساڵ) لە کاتی مەشق و ڕاھێناندا لە شاری ھەولێر، گیانی لەدەستداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە دیڤین ئەی سایبێل لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا دژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکە ئەرکداربووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.