İbrahim Sipahi
04 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2026
لوبنان و ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون، بەڵام بەو مەرجەی حزبوڵڵا پابەند بێت بە ئاگربەست و ئەندامەکانی لە ناوچەی باشووری لیتانی دوور بخاتەوە.
لوبنان، ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکی ھاوبەشدا کە لەلایەن ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی لوبنان "NNA" بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئاماژەیان بەوەداوە کە ٣٤یەمین کۆبوونەوە لەسەر ئاستی نوێنەرانی ئیسرائیل و لوبنان لە ڕۆژانی ٢ و ٣ی ئەم مانگە لە واشنتۆن ئەنجامدراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، بەیروت و تەل ئەبیب لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون.
ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ڕێککەوتنەکە بەو مەرجە جێبەجێ دەکرێت کە مەرجەی حزبوڵڵا پابەند بێت بە ئاگربەستەوە و ئەندامەکانی لە ناوچەی باشووری لیتانی دوور بخاتەوە.
تا ئێستا حزبوڵڵای لوبنان ھەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە ڕانەگەیاندووە.