Hakan Çopur, Zahir Sofuoğlu
04 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2026
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیارێکی لەبارەی کۆتاییھێنان بە جەنگی وڵاتەکەی دژبە ئێران، پەسەندکرد.
دوێنێ چوارشەممە لە میانی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بڕیارێک لەبارەی کۆتاییھێنان بە جەنگی ئەو وڵاتە دژبە ئێران، خرایە دەنگدانەوە.
لە دانیشتنەکەدا، ٢١٥ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە بەڵێ لە بەرژەوەندی بڕیارەکە دەنگیان دا و لەبەرامبەردا ٢٠٨ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە نەخێر دژی بڕیارەکە دەنگیان دا.
ئەوەی زانراوە چوار ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە سەربە کۆمارییەکانن، چوونە پاڵ دیموکراتەکان و لە بەرژەوەندی بڕیارەکە دەنگیان دا کە ئەمەش وەک دەربڕینی دژایەتییەکی بەرجەستە لەناو ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ بەردەوامی شەڕ لەگەڵ ئێران وەسف کرا، سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پارتەکەی خاوەنی زۆرینەیە لە ئەنجوومەنی نوێنەران.