Khalid Mejdoub
01 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2026
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٣،١ لە سەدا، بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھەروەھا بە ھەمان شێوە، ھەر ئەمڕۆ نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٣،٤ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٠ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت و خاوی ڕۆژئاوای تێکساس، بۆ دووبارە سەرھەڵدانەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە.
پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم ھەفتەیەدا، زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ژمارەیەک ئامانجی سوپای پاسداران لە ناوچەی غوروک و دوورگەی قشم باشووری ئێران نزیک لە گەرووی ھورمز.