Buğrahan Ayhan
04 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2026
سهرۆكی گشتیی مهههپه، دهوڵهت باخچهلی ڕایگهیاند: "لە دڵەوە باوهڕم وایە ئامەد سپۆرت لە گەشتی سوپەر لیگدا بە پەیڕەوکردنی تێگەیشتنێک کە ڕۆحی یاریی جوان، ئەخلاقی وەرزشی و یاسای برایەتی دەخاتە پێشینەی کارەکانی، پشکی ئەرێنی دەبێت لە کەشوهەوای ئارامیی، یەکڕیزیی و هاودهنگیی تورکیاکەماندا".
بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی ئامەد سپۆرت لە خولی پلە یەکهوه بۆ سوپەر لیگ، سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕستهی سەرۆکی یانەکە، ناهیت ئەرەن كرد.
له پهیامهكهیدا باخچهلی ڕایگهیاند: "بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە سەرکەوتنی ئامەد سپۆرت بۆ سوپەر لیگ دەکەم كه یەکەمجاره لە مێژووی یانەکەیدا بهدهستیهێناوه، کە لە ساڵی ١٩٩٠دا دامەزراوە و ڕەنگ، جۆش و خرۆش و هەناسەیەکی نوێی بە وەرزشی تورکیا بەخشیوە. ئەم سەرکەوتنە واتادارە وەک پێشهاتێکی بەنرخ لەسەر ناوی دیاربەکرەکەمان و تۆپی پێی تورکیا هەڵدەسەنگێنم. هیوادارم دیاربەکرەکەمان کە بە قووڵای مێژوویی، دەوڵەمەندیی کلتووریی و یادەوەرییە دێرینەکەی یەکێکە لە بەنرخترین شارەکانمان، بهم سەرکەوتنە وەرزشییە زیاتر لە ڕووی کۆمەڵایەتیی، کلتووریی و ئابوورییەوە ببوژێتەوە".
گوتیشی: "لە دڵەوە باوهڕم وایە ئامەد سپۆرت لە گەشتی سوپەر لیگدا بە پەیڕەوکردنی تێگەیشتنێک کە ڕۆحی یاریی جوان، ئەخلاقی وەرزشی و یاسای برایەتی دەخاتە پێشینەی کارەکانی، پشکی ئەرێنی دەبێت لە کەشوهەوای ئارامیی، یەکڕیزیی و هاودهنگیی تورکیاکەماندا".