İrem Demir, Kaan Bozdoğan
24 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2026
سەرکۆماری توركیا، ڕهجهب تهیب ئەردۆغان ڕایگهیاند: "ئیستانبوڵ پارک لە ساڵانی ٢٠٢٧-٢٠٣١دا و به درێژایی پێنج خولی تەواو، میوانداری پێشبڕکێی سەرنجڕاکێش و پڕ لە جۆش و خرۆش دەکات".
لە بهرنامهی ناساندنی فۆرمۆلا وەن گراند پڕیکس تورکیا، كه له باخچهی نووسینگهی سهرۆكایهتی كۆمار له دۆڵمهباهچه له ئیستانبوڵ ڕێكخرا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێكی پێشکەش كرد.
له گوتارهكهیدا سەرکۆمار ئەردۆغان هیوای خواست لە ساڵانی داهاتوودا هاوبەشی تورکیا لەگەڵ فۆرمۆلا وەن بە شێوەیەکی بەهێزتر بەردەوام بێت و، ڕایگهیاند: "گەڕانەوەی تورکیا بۆ نێو خشتەی فۆرمۆلا وەن، وەک نیشانەیەکی نوێی ئەو متمانە گەورەیە دەبینم کە بە توانای بەهێزی ڕێکخستنی وڵاتەکەمان، ژێرخانی مۆدێرنی وەرزشی و تەندروستیی، چەسپاندنی ڕۆڵی وەک 'دوورگەی سەقامگیریی' ناوچەکە لە ساڵانی دواییدا و بێگومان بە میوانپەروەریی نەتەوەی تورک هەیە".
گوتیشی: "ئیستانبوڵ پارک لە ساڵانی ٢٠٢٧-٢٠٣١دا و به درێژایی پێنج خولی تەواو، میوانداری پێشبڕکێی سەرنجڕاکێش و پڕ لە جۆش و خرۆش دەکات".