Selman Aksünger
24 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2025
ئەمستردام - AA
پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە غەززە خاڵێکی وەرچەرخانە کە تێیدا سیستمی نێودەوڵەتیی تاقی دەکرێتەوە، ھەروەھا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بۆ کۆتاییھێنان بە پێوەرە دووفاقییەکان و جێبەجێ کردنی مافەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی گەردوونی، پێویستە چاکسازیی ڕیشەیی لە پێکھاتەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا ئەنجام بدرێت.
بەڕێوەبەری پێشووی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، پرۆفیسۆر کێنس ڕۆس و بەڕێوەبەری کلینیکی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ لە زانکۆی بۆستن، پرۆفیسۆر سۆزان ئەکرەم، بەبۆنەی ١٠ی کانوونی یەکەم، ڕۆژی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووان و، تیشکیان خستە سەر کێشە پێکھاتەییەکانی سیستمی نێودەوڵەتی، ئەو بنبەستەی بەھۆی میکانیزمی ڤیتۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە دروست بووە و ڕۆڵی گرنگی کۆمەڵگەی مەدەنی لەم پرۆسەیەدا.
بەڕێوەبەری پێشووی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، پرۆفیسۆر کێنس ڕۆس ڕایگەیاند: "لە کاتێکدا ئیدارەی واشنتۆن لە تاوانەکانی جەنگ لە ئۆکراینا توڕەیە، بۆچی بەرانبەر تاوانە گەورەکانی جەنگی ئیسرائیل لە غەززە لێبوردەترە؟"
بەڕێوەبەری کلینیکی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ لە زانکۆی بۆستن، پرۆفیسۆر سۆزان ئەکرەم ڕایگەیاند: "بۆ ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک ڕێکخراوێکی جێی متمانە بۆ ئاشتیی و ئاسایش بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی ھەموو کەسێک لە جیھاندا بە یەکسانی لە مافەکانی مرۆڤ سوودمەندبێت، پێویستە پێکھاتەی ئەنجوومەنی ئاسایش بگۆڕدرێت".