Khalid Mejdoub
14 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2026
سەرۆکی چین، شی جین پینگ ڕایگەیاند کە دەرگای بازاڕەکانی وڵاتەکەی بە ڕووی کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا دەکەنەوە.
ئاژانسی ھەواڵی شینخوا بڵاویکردەوە کە شی جین پینگ چاوی بەو بازرگانە ئەمریکییانە کەوتووە کە یاوەری دۆناڵد ترەمپ دەکەن لە سەردانەکەی بۆ چین.
بەپێی ئاژانسەکە سەرۆکی چین، شی جین پینگ لە میانی دیدارەکەدا خۆشحاڵی خۆی بۆ بەھێزکردنی ھاریکارییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا نیشاندا و ئاماژەی بەوەشداوە کە متمانەی بەوە ھەیە، لەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئاسۆی ھاریکاییەکانیان لەگەڵ چین فراوانتر دەکەن.
باسی لەوەش کردووە کە شی جین پینگ لە دیدارەکەدا باسی لەوەشکردووە کە دەرگای بازاڕەکانی چین، بە ڕووی کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا دەکەنەوە.