Heman Hussein Yaseen
27 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2026
بەپێی داتاکانی پڕۆژەی (ھەژماری من)، ژمارەی ئەو مووچەخۆرانەی کە مووچەکانیان لە ڕێگەی بانکەکانی ناو پڕۆژەکە وەردەگرن، لە مانگی ئایاردا گەیشتووەتە زیاتر لە ٨٠٠ ھەزار كهس.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان، دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند کە بڕی ٨٩٠ ملیار و ٥٠٢ ملیۆن دیناریان بۆ مووچەی مانگی ئایار وەرگرتووە، شەوی ڕابردووش دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی ئایار و ئەمڕۆش ژمارەیەکی زۆر لە مووچەخۆران مووچەیان خرایەسەر ھەژمارەکانییان.
بەپێی ئامارەکانی پڕۆژەی ھەژماری من، کۆی ژمارەی ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێگای پڕۆژەی ھەژماری من مووچەکانییان وەردەگرن بریتیین لە، ٣٦١ ھەزار فەرمانبەری مەدەنی، ٢٢٣ ھەزار کارمەندی ھێزەکانی پێشمەگە و ئاسایش، ١٨٨ ھەزار خانەنشین و ٢٣ ھەزار کەسوکاری شەھیدان.ذ
بەپێی داتاکانی ھەژماری من، لە ڕووی دابەشبوونی جوگرافیشەوە، لە ھەولێر ٣٧٣ ھەزار و ٣٠٠ مووچەخۆر، سلێمانی ٢٢٧ ھەزار و ٦٠٠ مووچەخۆر و دھۆک ١٨١ ھەزار و ٩٠٠ مووچەخۆر و ھەڵەبجەش ١٢ ھەزار و ٩٥٠ مووچەخۆر مووچەکانییان لە ئامێرەکانی ATM وەردەگرن.
بە گشتی ٦٠٠ ئامێری ATM لە ٢٠٠ شوێنی جیاواز دانراون، بۆ ئەوەی مووچەخۆران بە خێرایی و ئاسانی پارەکانیان وەرگرن.