Firdevs Yüksel
25 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2026
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت کە ڕۆژی هەینی تا ١٠٢،٧٧ دۆلار بەرزبووەوە، ڕۆژەکەی بە ١٠٠،٢١ دۆلار تەواو کرد.
ئەمڕۆ تا کاتژمێر ٠٩:٠٨، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەراورد بەکاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا نزیکەی سەدا ٥،١ دابەزینی بە خۆوە بینی و بە ٩٥،١٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی جۆری ڕۆژئاوای تەکساس (WTI) سەدا ٥،٦ دابەزی و بە ٩١،٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ڕاگەیەندراوەکان لە بارەی نزیکبوونەوەی ئەمریکا و ئێران لە ڕێککەوتن کاریگەر بوون لەسەر دابەزینی نرخی نەوت.
باس لەوەیش دەکرێت کە ڕەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت ١٠٧ دۆلار و ١٩ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی ٩٢ دۆلار و ٩٣ سەنت بمێنێتەوە.